بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاماری بێ‌کاری لە شاری سەردەشت ساڵانە زیاتر لە ٥٠٠ لاوی ئەو شارە ڕێگای كۆچ ئه‌گرنه‌به‌ر و له‌و ڕێگایه‌دا تووشی هه‌زاران كێشه و ئاسته‌نگی ده‌بن.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری سه‌رده‌شت له مه‌جلیسی ڕژیم، ئاماری بێ‌کاری لەو شاره بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ساڵانە ٥٠٠ تا ٦٠٠ کەس لە گەنجانی ئەو شارە بەهۆی بێ‌کاری و هه‌ژاریه‌وه بە مەبەستی دابینکردنی داهاتوویەکی گەشتر ڕوو لە هەندەران دەکەن و وڵات بەجێ دەهێڵن. شایانی باسه كه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی لە سەرەتای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیه‌وه هەتا ئێستا بەردەوام لە هەوڵی توانەوەی خەڵکی کورستان و بەتایبەتی لاوان‌دا بووە و به‌بیانووی جوراوجۆر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له ئیمكانات بێبه‌شكردووه.