به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی جیهانی ئاشتی له مه‌یدانی “كادیكۆی” ئیستانبوول بۆ ٧٥ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ڕۆژی ڕابردووش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیمۆكراتێكی گه‌لان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ڕۆژی ١ی مانگی سێپتا‌مبر ڕۆژی جیهانی ئاشتی لە مەیدانی “کادیکۆی” ئیستانبوول بە سەدان کەس به‌سه‌دان كه‌س كۆبوونه‌وه و داوای ئاشتی و ئازادیان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه گه‌مارۆدران و وێڕای لێدان و بێڕێزی، ٧٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركراون. هه‌روه‌ها “سەمرا گوزەل“، پەرلەمانتاری هەدەپەی “دیاربه‌كر” بە تۆمەتی ئەندامه‌تی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی‌دا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی بۆ دەرچۆبوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش ژمارەیەک وێنەی ئەو پەرلەمانتارە لەگەڵ گەریلایەک بڵاوکرابۆوه کە پێشتر گیانی له‌ده‌ستدابوو.