کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وام بوونی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆسه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ڕێگه‌ی په‌هبادی ئینتحاری و تۆپخانه‌وه‌ به‌ چڕی بۆردوومان كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سپای پاسداران له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ بنكه‌كانی حیزبه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانی بۆ جارێكی دیكه‌ بۆردوومان كردووه‌ و ناوچه‌كانیبه‌ربه‌زینو شه‌ش گوندی ناوچه‌ی سیده‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆپباران كرد. به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌دان كه‌س به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌ ناچار بوون ماڵ و حاڵیان به‌جێ بێڵن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ هێرشه‌ تۆپخانه‌یه‌كانی سپای پاسدران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌ و ڕۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه‌ش به‌هۆی هێرشی په‌هبادی و تۆپخانه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣ هاووڵاتی له‌ شاری سنه‌

-

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی ئیسفه‌هان به‌رامبه‌ر وشکبوونی زایه‌ندەرود

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌وانی ئیرانشار

-

کۆبوونەوەی کرێکارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی “جنووب غه‌رب” 

-

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و سوریه‌

-

قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی گازۆئیلی ڕووسیه‌ له‌لایه‌ن یەکێتی ئەوروپاوه‌

-