کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وام بوونی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تۆركیه‌ بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

به‌رده‌وام بوونی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تۆركه‌یه‌ بۆسه‌ر ڕۆژئاوای

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌‌‌ ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی توركیه‌ لە شارۆچكەی “تل تەمه‌ر”، ناوەندێكی سەربازی هاوبەشی هێزەكانی سوریای دیموكرات – قەسەدە و ڕووسیای بۆردومان كرد.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی دەوڵەتی توركیه‌ بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان، ١١ شەڕڤانی “قه‌سه‌ده‌” و ١٥ هاووڵاتی گیانیان به‌ختكرد و ژمارەیەكی بەرچاو لە ناوەندە خزمەتگوزارییەكان لەوانەش خوێندنگە، نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستی خاپور بوون و هەروەها، چەند وێستگەیەكی نەوت و سووتەمەنی كراونەتە ئامانج و زیان بەر هێڵەكانی كارەباش كەوتووە.