ڕێكخراوی پاژینی بانە بە بڵاكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەك ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ زیاتر لە ١٠٠ ئاگر لە دارستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەربووە و نزیک بە ٢٥٠ هێكتار دارستان و لەوەڕگە سووتاون.
ئەندامانی پاژین ڕایانگەیاندووە كە لە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، سەردانی ناوچەی وەیسکیان کردووە و بەسەر ژینۆسایدێکی ژینگەییدا کەوتوون کە نزیک بە ١٠٠ داربەڕوویان بە شێوەیەکی بێڕەحمانە بڕیوەتەوە، تەمەنی ئەم دارانە هیچی لە ٥٠٠ ساڵ کەمتر نییە و بەدووربوون لە هەموو نەخۆشییەکی ژینگەیی و وشک نەبوون. هەموو دارهكان بە مشاری بهرقی بڕدراون و شەوانە بە ماشێن لە ڕێگەی کوێستانەکانی نێوان بانە، سەقز و بۆکان بۆ شارهكانی دیكه گوازراونهتهوه.