کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی هێرشی شیمیایی ڕژیم بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كانی كچانه له‌ ئێران

به‌رده‌وامی هێرشی شیمیایی ڕژیم بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كانی كچانه له‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه‌ هێرشی شیمیایی كرده‌ سه‌ر چه‌ندین قوتابخانه‌ی كچانه له‌ شاره‌كانی ورمێ، كرماشان، سه‌قز، تاران، كه‌ره‌ج و ئه‌رده‌بیل و به‌ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچوو و ڕاگوێزی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له‌ چه‌ند ناوچه‌ی جیاوازی تاران هاوكات هێرشی شیمایی كراوه‌ته‌ سه‌ریان و به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌ ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ قوتابیان بچنه ده‌ره‌وه‌ و مۆبایله‌كانیان لێ‌ ستاندوون به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كانیان پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كاندا دروشمی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان به‌رز كردۆته‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له‌ ده‌وڵه‌ت ئاوای كرماشان بۆ دووهه‌مین جار كه‌وته‌ به‌ر هێرشی شیمیایی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی و ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی كه‌ره‌ج، ئه‌رده‌بیل و ورمێ هێرشی هاوشێوه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی كچانه و به‌ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چووه‌ و ڕاگوێزی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.‌