له كاتێكدا كه كه‌متر له یه‌ك حه‌فته له دوایین هێرشی مووشه‌كی و ئاسمانی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتی و گازیه‌كانی عه‌ره‌بستان تێده‌په‌ڕێت، دیسانه‌وه ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خاكه‌لێوه بۆ جارێكی دیكه دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی شاری جه‌دده له وڵاتی عه‌ربستان كرایه ئامانجی هێرشه مووشه‌كیه‌كانی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌وتی له شاری جه‌ده كراوه‌ته ئامانجی ئه‌و مووشه‌كانه و تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی سه‌رقاڵی كونتڕۆڵ كردنی ئه‌و ئاگره‌ن. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا كاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی “ئه‌لعه‌ره‌بیه” ڕایگه‌یاندووه كه وێزگه‌یه‌كی دابه‌شكردنی به‌رقیش له ناوچه‌ی “جازان”ی ئه‌و وڵاته كراوه‌ته ئامانج و زیانی به‌ركه‌وتووه و ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌و هێرشه دیمه‌نی رێبه‌رانی حو‌وسی له سه‌ر بینای ئازادی شاری تاران نه‌مایش درا. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م هێرشانه له كاتێكدا ڕوویداوه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان ڕووسیه و ئۆكراین، نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له هه‌ڵكشانه و وڵاتانی ڕۆژئاوایش به‌مه‌به‌ستی كونتڕۆڵ كردنی نرخی نه‌وت، داوایان له كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستان كردووه كه كه‌م بوونه‌وه‌ی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا پڕ بكاته‌وه.