هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی ئۆكراین ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای ڕووسیه بۆ سه‌ر تاوه‌ری ته‌له‌ڤیزیۆنی كێیڤ پێنج هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌م هێرشه به شێوه‌ی كاتی په‌خشی هێندێك له كاناڵه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆن و ڕادیۆی ئه‌و وڵاته‌ی ڕاگرت. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێشیش سه‌رۆك كۆماری ئۆكراین ڕایگه‌یاندبوو كه سوپای ڕووسیه به‌ته‌مایه تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌و وڵاته‌دا له كار بخات و له‌سه‌ر خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ئۆكراین هێندێ هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه بڵاوبكاته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند دیمه‌نێك له كاروانێكی سه‌ربازی چه‌ندین كیلوومه‌تری نوێی سوپای ڕووسیه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خه‌ریكی نزیك بوونه‌وه به پایته‌ختی ئۆكراینه و له هه‌مان ڕۆژدا به مووشه‌كێك چه‌ند ئیداره‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی له “خاركێف” كراوه‌ته ئامانج كه به‌و هۆیه‌وه لانیكه‌م ١٠ هاوڵاتی ئۆكراینی گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له دوای هێرشی سوپای ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكراین ڕایگه‌یاند، هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ١٣٦ هاوڵاتی مه‌ده‌نی و ١٣ منداڵ له ئۆكراین گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.