ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی توركیا به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، به به‌رفراوانی هێرشی كرده سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و پردی قه‌ره‌قۆزاق له ڕۆژئاوای كوردستان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به چڕی ده‌وروبه‌ری به‌ندئاوی تشرین و پردی قه‌ره‌قۆزاقی بوردمان كرد. شه‌رڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له وڵامی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیادا ٤ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان خسته خواره‌وه. شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه‌كانی چەندین جار به چڕی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و به تایبه‌ت به‌ندئاوی تشرین، به‌ڵام هه‌موو كات شكستیان هێناوه و نه‌یانتوانیوه ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بگرن.