کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باكووری هه‌رێمی كوردستان

به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باكووری هه‌رێمی

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌رته‌شی توركیا بۆ جارێكی دیكه‌ ناوچه‌ی ئامێدی له‌ هه‌رێمی  كوردستان و شاره‌كانی كۆبانی، عاموودا، دێرك و حه‌سه‌كه‌ی بوردوومان كرد و چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری وه‌كوو كێڵگه‌ی نه‌وت، ویزگه‌ی گاز و به‌نزین، وێزگه‌ی كاره‌با و ئاو، كارگه‌ی چیمه‌نتۆ و هه‌رووه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی له‌ شاره‌كانی كۆبانێ، قامیشلوو، عاموودا، دێرك و حه‌سه‌كه‌ كردوه‌ته‌ ئامانج و به‌پێ دوایین زانیاری، تا به‌ ئێستا ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین و شه‌رڤانانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ وڵامی هێرشه‌كانی توركیا، بنكه‌ی سه‌ربازی گرووپه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان تۆپباران كرد و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش سه‌ربازی تورك و پێنج تیرۆریستی ئیسلامی كوژران و ده‌یان تیرۆریستی دیكه‌ش بریندار بوون.