له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی گرێبه‌ستی شاره‌كانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی شاره‌كانی ئێران به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای مه‌جلیسی ڕژیم له شاری تاران له به‌رانبه‌ر دانه‌مه‌زراندنیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك كه له چوارچێوه‌ی دیاری كردنی چاره‌نووسی دامه‌زراندنی موعه‌لیمان گرێبه‌ستی له ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوی ده‌نگی متمانه‌ی پێدراوه، موعه‌لیمانی گرێبه‌ستی له دوای تێپه‌ڕ كردنی خولێك له زانكۆی فه‌رهه‌نگیان، ده‌بێ به شێوه‌ی فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئامووزش و پهروهشهوه دابمه‌زرێن. له دوای تێپه‌ڕاندنی سێ قۆناغ له زانكۆیه‌دا بڕیار وابوو ئه‌و موعه‌لیمانه حوكمی دامه‌زراندنیان له‌و وه‌زاره‌ته وه‌ربگرن كه‌چی به‌شێك له‌و موعه‌لیمانه هه‌تا ئێستا دانه‌مزراون.