ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی مه‌عده‌ن وزه‌خانه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی بۆڵغارستان دژبه گه‌ڵاڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌وزی ده‌وڵه‌ت و یه‌كێتی ئورووپا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران له ئاست داخرانی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆز و بێكاربوونیان ناڕازین و داواكاری ده‌وڵه‌ت بۆ دانووستانیان ڕه‌د كردۆته‌وه. كرێكاران ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی پیشه‌یێكی جێگوزین بۆ كرێكاران دابین بكات و كێشه مه‌عیشه‌تیه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات، بڕیاری به داخستنی مه‌عده‌ن و وزه‌خانه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆز داوه.