ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی ئاغاجه‌ری له پارێزگای خووزستان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه دا.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قه‌ده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌وات، گه‌اڕنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له ژێر ناوی باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان له ساڵانی ڕابردوودا كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.