ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌داری ئه‌و شاره‌وه كۆ بوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه به‌ته‌واوه‌تی مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌یان پێ نه‌دراوه. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵنه‌گیراوه.