ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌زاران كه‌س له كرێكاران و موعه‌لیمانی وڵاتی ئینگلیس له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و هه‌وڵاوسان له‌و وڵاته‌دا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و موعه‌لیمانی ئه‌و وڵاته به‌پێی بانگهێشتی كونگره‌ی یه‌كێتی كرێكاری “تی ی‌و سی” به‌ره‌و پارله‌مانی ئه‌و وڵاته ڕێپێوانیان ئه‌نجام دا و داوایان له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كرد به زووترین كات ڕێوشوێنی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و گرانییه بگرنه به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و ڕێكخراوه داوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و داوای پێدانی ١٥ یورۆ بۆ هه‌ر كاتژمێر كاركردنی كرێكارانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه.