کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی ئێران

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گوڵان، سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه‌ كردنی شاره‌كان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه،‌ له‌ چه‌ند شارێكی ئێران دیسانه‌وه‌ خه‌ڵك ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و درووشمی دژه‌ حكوومه‌تی له‌ نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شارانه‌ به‌رزكرایه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌ شاره‌كانی سورشجان، هه‌فشجان، له‌ ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و هه‌روه‌ها شاره‌كی كاروان له‌ تاران ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و چه‌ند ڕاپۆرتێكیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌ده‌ن كه‌ له‌ شاری قوچانیش ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ چووه‌. به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ خه‌ڵكی هه‌فشجان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی به‌سیجی ئه‌و شاره‌ و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له‌ هاووڵاتییان كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك بریندار بووه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌وه‌ چوار كه‌س به‌ ناوه‌كانیپیش عه‌لی حاجی وه‌ند له‌ شاری دزفوول،ئۆمید نوری سوڵتانی له‌ ئه‌ندیمشگ، حه‌مید قاسمپوور له‌ فارسانوسه‌عاده‌ت هادی پوور له‌ شاری هه‌فشجانگیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌سیش له‌ شاره‌كانی ئێران به‌تایبه‌تی له‌ ئوستانی خوزستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ناوی ٤٠ كه‌س له‌و هاووڵاتییانه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی سێ كه‌س له‌ گیانبه‌ختكردووانی شاری سونقوڕ

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی برینداره‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی خۆی

komalah

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گیانه‌بختكردووانی ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری بۆ ١٨٢ كه‌س

komalah

پشتیوانى حزبی سۆسیال دیموکراتى ئوتریش لە ڕاپەڕینى سەراسەرى ئێران

komalah

پشتیوانی زیاتر له‌ 1600 هونه‌رمه‌ند و سینماگه‌ری فه‌ڕانسه وئاڵمان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

komalah