ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و به تایبه‌ت تاران درێژه‌یان به مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كانیان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی علووم پزیشكی كوردستان، زانكۆی كوردستان، زه‌نجان، ڕازی كرماشان، یه‌زد، شیراز، فرده‌وسی مه‌شهه‌د، زانكۆی مازه‌نده‌ران، زانكۆی نه‌جه‌ف ئاوا، زانكۆی ئیسلامشار، سه‌نعه‌تی شه‌ریف، عیلم و سه‌نعه‌ت، زانكۆی ته‌ورێز، زانكۆی باهۆنه‌ری كرمان، زانكۆی كه‌ره‌ج و زانكۆی خاجه نه‌سیر درێژه‌یان به مانگرتن دا و له ناوه‌ندی زانكۆكان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی مه‌شهه‌د به دروشمی ” له‌زاهیدان تا مه‌شهه‌د، گیانم به فیدای ئێران” له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه، خوێندكارانی زانكۆكانی علووم پزیشكی و زانكۆی كوردستان به كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی خوێندكارانی به‌ندكراو بوون، خوێندكارانی زانكۆكانی نه‌جه‌ف ئاوا و ئیسفه‌هان به لادانی په‌چه دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی“یان وته‌وه، خوێندكارانی زانكۆی شیراز له‌چكه‌كانیان ئاگردا و دژبه دسه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، خوێندكارانی زانكۆی تاران و عیلم و سه‌نه‌ت و هه‌روها زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف كۆبوونه‌وه و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر“یان وته‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر و ده‌رگای زانكۆكانیان داخست و به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ناڕازی ڕووبهڕڕووبوونهوه و چه‌ندین خوێندكاری زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركران، بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران چوون به‌ر ده‌رگای زانكۆ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، خوێندكارانی زانكۆكانی ته‌ورێز و یه‌زد و كرمان كۆبوونه‌وه و به‌یاننامه‌یان خوێنده‌وه و ڕایانگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ی هاوڕێكانیان ئازاد نه‌كرێن درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.