ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ته‌واوی به‌شه‌كانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و سێ ڕۆژ ده‌رفه‌تیان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داوه كه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان خۆیان بوارد و كرێكاران ڕایانگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه به مانگرتن و كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌ن. كرێكارانی فولاد خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی هاوسانسازی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، گۆڕانی گرێبه‌ست و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره بێكار كراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.