کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی به‌شی پاككه‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو كرێكارانی به‌شی پاككه‌ره‌وه‌ی سنووری سلێمانی، به‌هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ندین ڕۆژه‌ خۆڵ و خاشاكی نێو شاره‌كانی ئه‌و سنووره‌ كۆ ناكه‌نه‌وه‌ و ئه‌م مانگرتنه‌ش وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هێنایه‌ سه‌ر هێڵ و سه‌رباره‌ت به‌و بابه‌ته‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وەزارەتی شارەوانی خۆی لە کێشەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنوری سلیمانی بێ بەری كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، ئەمساڵ نزیكەی ٢٦ ملیار دینار بۆ كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەرخان كراوە. له‌ درێژه‌دا وەزارەتەکە بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری کۆ نەکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی بکات دەڵێت: تەرخانكردنی ئەو 26 ملیار دینارە، بەڵگەیە بۆ ئەوەی هەندێك دەزگەی میدیایی بەهەڵەداچوون لەوەی‌ كە گوایە پارە بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی خەرج ناكرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوەی چەند مانگێکە پارەی ژینگە پارێزانی سنووری سلێمانی خەرج نەکراوە و بە هۆیەوە مانگرتن لە زۆربەی ناوچە جیاوازەکانی سنوری ئوستانی سلێمانی دەستی پێکردووە و خۆڵ و خاشاکه‌كان کۆناکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

چۆنیه‌تی گیانبه‌ختكردنی “ئارام حه‌بیبی” له‌ زاری بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

-

كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كرێكارانی بیناسازی كامیاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمان له‌ ماڵی “سوله‌یمان عه‌بدی” له‌ سه‌قز

-

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ به‌ندكرانی “سوله‌یمان عه‌بدی”

-

گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی سیاسی پێشوو له‌ شاری بۆكان

-

کوژرانی لاوێک بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم له‌ كرماشان

-