ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، بازاڕیان و ڕاسته‌ی زێڕفرۆشانی چه‌ند شاری ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی باج له‌سه‌ریان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چوار ڕۆژه بازاڕیان و زێڕفرۆشانی شاره‌كانی تاران، قوم، ئه‌راك، ته‌ورێز، یه‌زد، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د و مه‌ڵایه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی باج له‌سه‌ریان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و داوا له ته‌واوی بازاڕیانی سنفه‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌كه‌ن له ئاست ئه‌و دۆخه خراپه ئابوورییه‌ی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه بێده‌نگ نه‌بن و په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بن.