بازاڕیانی شاره‌كانی سه‌حنه، ئه‌راك و بهردتاشهكانی مه‌حموود ئاوای هومایوون شه‌هر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاوسان و وه‌رگرتنی سه‌رانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دووكانه‌كانیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دووكاندارانی بازاڕی شاری ئه‌راك له شه‌قامی “عه‌باس ئاباد” و هه‌روه‌ها دووكاندارانی شاری سه‌حنه و بهردتاشهكانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی مه‌حموود ئاباد له هومایون شه‌هری ئیسفه‌هان، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دووكانه‌كانیان داخست و ڕایانگه‌یاند ئه‌م زیادبوونه‌ی سه‌رانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ دابین كردنی كورت هێنانی بودجه‌ی ده‌وڵه‌ته و ده‌وڵه‌تیش ده‌بێ ئه‌و كورت هێنانه له‌سه‌ر بودجه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئهمنییهتییهكانی ئه‌و وڵاته دابین بكات نه‌ك نانی سه‌ر سفره‌ی بازاڕیان كه‌م بكاته‌وه