یکشنبه, دسامبر 4, 2022
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ چه‌ند شاری ئێران

خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی ئێران بۆ جارێكی دیكه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان له‌ چه‌ند شاری ئێران ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشیكراوان له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، ڕه‌شت، كرماشان، شوشته‌ر، ئه‌راك، ساری، دوڕوود و شوش له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ خانه‌نشیكراوانی شاره‌كانی ئێران له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا بهبه‌رده‌وامی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی ئاستی حقووقه‌كانیان كۆ بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ نه‌گیراوته‌ به‌ر.

بابەتی پەیوەندیدار

پشتیوانی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران له‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی تاران و خواجه‌نه‌سیری كه‌ره‌ج

-

په‌یوه‌ستبوونی ئیتحادییەی كامیۆنداران به‌ مانگرتنی گشتی ڕۆژانی داهاتوو

-

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ٣٠ كرێكاری كارخانه‌ی فولادی ئاریا له‌ ئیسفه‌هان

-

نادیاری چاره‌نووسی پێنج چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئۆتۆمبێلی كڕووز

-