کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

به‌رده‌وامی شۆڕشی ژینا له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران 5

به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، لاوانی شۆڕشگێڕ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌ كاتی شه‌و دروشمی دژه‌ حكوومه‌ت به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه‌ و دیواره‌كانی شاریان به‌ نووسینی دروشم نه‌خشاندووه‌ و ژنانی ئازادیخواز به‌ فڕی دانی حیجابی زۆره‌ملێ له ‌شوێنه گشتیه‌كان پیاسه‌ ده‌كه‌ن.

شه‌وی ڕابردوو  له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان، تاران، كه‌ره‌ج، ڕه‌شت و مه‌شهد خه‌ڵكی ئازادیخواز دروشمی “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی ئێعدامی”یان به‌رز كرده‌وه‌ و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌ ئه‌هواز، بووشێهر، به‌نده‌رعه‌باس، تاران، كه‌ره‌ج، شیراز و ئیسفه‌هان دیواره‌كانی شاریان به‌ دروشمی دژه‌ حكوومه‌ت نه‌خشاند. هاوكات كچان و ژنانی بوێر و ئازای ئێرانی به‌ فڕێ دانی حیجابی زۆره‌ملێ دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی نیشان دا و جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ شۆڕشی “ژینا” كرده‌وه‌.