وێڕای واژۆكردنی ئاگربه‌ست له نێوان هێزه‌كانی ئه‌رتشه‌ی سوودان و میلیشیاكانی ناسراو به “كاردانه‌وه‌ی توند”، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له خارتوومی پایته‌خت درێژه‌ی هه‌یه و هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، وێڕای ڕێككه‌وتنی ئه‌رته‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی “كاردانه‌وه‌ی توند” بۆ ئاگربه‌ست و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆییی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ خه‌ڵكی مه‌دنی، شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان هه‌ر دوو لا به‌رده‌وامه و ده‌یان كه‌س كوژراون و هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.