کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئوستانه‌كانی ئێران

خۆپیشاندانه‌ دژه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی شاره‌كانی ئێران كه‌ به‌هۆی گرانبوونی نرخی مادده‌ خۆراكیه‌كان و پێداویستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان ده‌ستی پێكردووه‌، له‌ شاره‌كانی شه‌هری كورد و ناوه‌ندی ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت و تووندوتیژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌و شارانه‌دا، خه‌ڵك بۆ جارێكی دیكه‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گوڵان، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ و تووڕه‌یی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی وڵات و له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ڕژیمه‌ ده‌ربڕی و دروشمی نه‌مان بۆ دیكتاتۆریان دووپات كرده‌وه‌. له‌ ئاكامی ئه‌م تێكه‌ڵچوونانه‌دا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان به‌ ئاسماندا ده‌كرد و ‌ گازی فرمێسك ڕێژیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ به‌كار هێنا.‌ جێگای ئاماژه‌یه‌ ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌دوای خوزستان بووه‌ته‌ ناوه‌ندی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربه‌ڕینه‌كانی ئێران‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمیش به‌مه‌به‌تی ڕێگری كردن له‌ ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانی تاران، سنه‌، زه‌نجان و كرماشان دۆخێكی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌منییان له‌ نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه‌دا حاكم كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی په‌ره‌پێدانی سیلۆ‌كان

komalah

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل

komalah

ناڕه‌زایه‌تی بو‌مه‌له‌رزه‌لێدراوانی هۆرمۆزگان له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشووانی “كورد ئاباد”ی ته‌فت دژبه‌ شیركه‌ته‌ مه‌عده‌نییه‌كان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی تولی پێرس له‌ شاری قه‌زوێن

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی كاتی نه‌خۆشخانه‌كانی زه‌نجان

komalah