به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای ئیلام، دوو چالاكی سنفی خه‌ڵكی شاری ئابدانانی به ناوه‌كانی “یه‌عقووب محه‌ممه‌دی” و “ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده” ناچار به خانه‌نشینی پێشوه‌خته كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ده‌سته‌ی به‌دواداچوون بۆ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانی ئیلام، “ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده” و “یه‌عقووی محه‌ممه‌دی” له موعلیمانی به‌پێشینه و خۆشناوی شاری ئابدانانی ناچار به خانه‌نشینی ئیجباری كردووه، هه‌روه‌ها ڕۆتبه‌ی ئه‌و دوو چالاكه سنفیه‌ی له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان دوو پله كه‌م كردۆته‌وه.