وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: له‌وه به‌دواوه ئهكانت و په‌یجی شه‌خسی موعه‌لیمان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چاودێری ده‌كرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، فه‌زای مه‌جازی بێ چاودێری ماوه‌ته‌وه و هێشتا پڕۆتۆكۆلێكیان بۆ به‌شداری موعه‌لیمان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دیاری نه‌كردووه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: به زوویی هه‌وڵه‌كانیان ئه‌خه‌نه گڕ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یجی شه‌خسی چالاكانی سنفی چاودێری بكه‌ن. وزیرهی ڕژیم هۆكاری ئه‌و كاره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و موعه‌لیمانه ناو برد كه پاره له خه‌ڵك ده‌ستێنن. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ته‌نیا مه‌به‌ستی ڕژیم شناسایی و سه‌ركوتی زۆرتری موعه‌لیمانی ئێرانه.