هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری “سنە”، بە ناوی “ئارام ئازاد”، کە نزیکەی مانگێک پێش ئێستا لە شوێنی كاره‌كه‌ی لە شەقامی “فه‌یز ئاوا”ی شاری سنە، دەستبەسەركرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە، هێشتا چاره‌نووس و بارودۆخی نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، “ئارام ئازاد”، کە نزیکەی مانگێک پێش ئێستا لە شوێنی كاره‌كه‌ی لە شەقامی “فه‌یز ئاوا”ی شاری سنە، به ئیته‌هامی ناڕه‌وا له كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاری “سنه”، دەستبەسەركرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە، لە ماوەی ئه‌م یەک مانگەدا، بنەماڵەی ئەم دەستبەسەرکراوە لەژێر فشاری توندی هێزە ئەمنییەکاندا بوون و نەیان ده‌هێشت كه هەواڵی دەستبه‌سه‌رکرانی “ئارام ئازاد” لە تۆڕه میدیاییه‌کان بڵاوبکرێتەوە.