کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی گه‌رمییان 

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی گه‌رمییان 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌‌‌‌ ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان هاوشێوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بۆ بەردەوامیدان بە داواکارییەکانیان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تێیدا ڕێگای كه‌مه‌ربه‌ندی  کەلاریان داخست.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لەسنووری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانى گەرمیان، هاوشێوەى ڕۆژانى پێشوو خۆپیشاندانیان كرد و دواتر بەڕێکەوتن بۆ ڕێگای پشتێنەی کەلار و ڕێگاکەیان داخست. هه‌روه‌ها خوێندكاران ڕایانگه‌یاند: بەردەوام دەبین لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانمان تا حکومەت گوێمان لێدەگرێت و داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکات.