له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هاوڵاتیانی وڵاتانی ئیتالیا، ئسپانیا و یونان به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاتانه له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی ناتۆ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران مانگرتووی به‌نده‌ری “جنوای” ئیتالیا به‌نیشانه‌ی پشتیوانی كردن تێكه‌ڵ به خۆپیشاندانی خوێندكارانی ئه‌و وڵاته بوون و له دژی سیاسه‌تی ناردنی چه‌ك و كه‌ره‌سته سه‌ربازیه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ وڵاتی ئۆكراین درووشمیان وته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكانی دژه ئیمپریالیستی ئسپانیایی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته و له دژی پشتیوانی كردنی وڵاته‌كه‌یان و ناردنی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌و ئۆكراین ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی یونان و لاوانی كۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته قه‌تارێكی هه‌ڵگری چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، كه بڕیار بوو به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن بۆ وڵاتی ئۆكراین به‌ڕێ بكرێتیان له به‌نده‌رێكی ئه‌و وڵاته گه‌ماڕۆدا. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو به هه‌زاران كه‌س له ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی یونان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ریان له دژی شه‌ڕ و سیاسه‌تی به‌شداری ناتۆ له شه‌ڕی ئۆكراینیان به‌ڕێوه برد.