به‌پێی ڕاپۆرتی هاونیشتمانیان، ئاگری دارستانه‌كانی “سلێمان به‌گ”ی بانه و دارستانه‌كانی سه‌رده‌شت هێشتا به‌رده‌وامه و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ناوچه‌ی “سلێمان به‌گ”ی بانه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی به‌كرێگیراوی ڕژیم سووتێندراوه و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا نزیكه‌ی ١٠٠ هێكتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی سه‌رده‌شت له ئاگردا سووتاون و هه‌وڵی ژێنگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بێ ئاكام بووه.