ماوه‌ی سێ ڕۆژه دارستانه‌كانی شاری جوانڕۆ له ئاگردا ده‌سووتێت و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه هێشتا نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه دارستانه‌كانی شاری جوانڕۆ له ئاگردا ده‌سووتێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه هه‌ڵ نه‌گرتووه. ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئاگره‌كه بكۆژێننه‌وه به‌ڵام نه‌یانتوانیوه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.