میدیا ده‌وڵه‌تییه‌كانی وڵاتی سووریه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند، بۆ جارێكی دیكه ده‌وروبه‌ری شاری قه‌نیته‌ره له باكووری وڵاتی سووریه و نزیك له به‌رزاییه‌كانی جه‌ولان له لایه‌ن سوپای ئیسراییله‌وه بۆردوومان كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا گرووپێكی ئۆپۆزسیۆنی چاو‌دێر له‌سه‌ر كاروباری سووریه ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند ناوچه نه‌وتییه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته كه له لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له لایه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه كراوه‌ته ئامانج. جێگای ئاماژه‌یه له ده‌ستپێكی شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كانی وڵاتی سووریه‌وه تا ئێستا به سه‌دان هێرشی ئاسمانی له لایه‌ن ئیسراییله‌وه كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته و له دوایین هێرشی ئاسمانی‌دا چوار سه‌ربازی ئه‌و وڵاته كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوو