کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ربوونه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك بۆ نێو به‌ندئاوی داریانی پاوه‌

به‌ربوونه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك بۆ نێو به‌ندئاوی داریانی پاوه‌ 4

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌لێوه‌، ئۆتۆمبێلی گه‌شتیارێك كه‌وته‌ نێو به‌ندئاوی داریانی پاوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دایكێك و منداڵه‌ ته‌مه‌ن پێنج ساڵانه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێلی به‌نه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر و دانیشتووی شاری پاوه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار كه‌وتووه‌ته‌ نێو به‌ندئاوی داریان و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕزگار كراوه‌، به‌ڵام هاوژین و منداڵه‌ ته‌مه‌ن پێنج ساڵانه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.