ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە بینای شارەوانی شاری شۆنبێرگی بهڕڵینی ئاڵمان، یەکەمین خەڵاتی ساڵانەی “جەمال نەبەز” پێشکەش بە “زارا محەممەدی”، مامۆستای زمانی کوردی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی – فەرهەنگی “نۆژین” کرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا “کانی محەممەدی”، خوشکی زارا بە نوێنەرایەتی ناوبراو خەڵاتەکەی لە “خوناڤ حاجوو”، ئەندامی لێژنەی داوەریی خەڵاتی ساڵانەی “جەمال نەبەز” وەرگرت. “زارا محەممەدی”، یەکێک لە مامۆستا خۆبەخشەکانی زمانی کوردیه و لەلایەن دەزگای قهزایی کۆماری ئیسلامیهوه سزای ۵ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاووه، هەروەها “سەیوان ئیبراهیمی”، مامۆستای زمانی کوردی و هاوژینی زارا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا به ١١ ساڵ زیندان مهحكووم كراوه.