له ڕۆژانی ڕابردوودا، لاویكێ خه‌ڵكی سنه به ناوی “ئارمان بوجار” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ كه به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی سیه‌كانی گیانی له‌ده‌ست دابوو، ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه به چه‌ند نه‌خۆش به‌خشرا و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دڵ و جگه‌ری ئه‌و لاوه به چه‌ند نه‌خۆش به‌خشراوه و زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستانیش ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌مه سێهه‌مین به‌خشینی ئه‌ندامانی جه‌سته‌یه كه ئه‌مساڵ له پارێزگای كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و ژیان به چه‌ند كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی ده‌بخشرێت. شایانی باسه كه باوكی “ئارمان بوجار” پاش مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ لێ داوه و خۆشی مردووه.