کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

‌به‌خاك سپاردنی كیان زه‌ینی كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو له‌ سه‌رده‌شت

به‌خاك سپاردنی كیان زه‌ینی كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو له‌ سه‌رده‌شت

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، مه‌راسمی به‌ خاك سپاردنی ته‌رمی “كیان زه‌ینی” كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌ به‌شداری برینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌یانی سێشه‌ممه‌، هێزه‌ سنوورییه‌كانی ڕژیم له‌ به‌رزاییه‌كانی قه‌ندیل له‌ شاری سه‌رده‌شت، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ ناوی “كیان زه‌ینی” گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “كه‌یوان و په‌یمان قادری” به‌سه‌ختی بریندار بوون.‌