ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی “مەنسوور کەریمیان” هونەرمەند و فیلمسازی خەڵکی سنه، به بەشداریی كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه، خەڵک و هونەرمەندان له شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
“مەنسوور کەریمیان” بۆ پڕۆژەیکی فیلمسازی سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كردبوو، به‌ڵام بەهۆی بوردمانی شاری دێرك له‌لایه‌ن تورکیە، گیانی به‌ختكرد. مه‌راسمی ڕێزلێنان له‌و هونه‌رمه‌نده،سه‌ره‌تا له ڕۆژئاوای كوردستان به‌رێوه‌چوو، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشته شاری سلێمانی و بڕیار بوو مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له شاری سنه به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌ی نه‌دا و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، ته‌رمه‌كه‌ی به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، خه‌ڵك و هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.