ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی ئاڵمان به زۆرینه‌ی ده‌نگ كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كانیانی وه‌كوو جینۆساید ناسی.
ڕۆژی پێنجشەممە پاڕلەمانی ئاڵمان لە کۆبوونەوەیەکدا بەدەنگی سەرجەم پەرلەمانتاران کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکانی لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەساڵی 2014ی زاینی بەجینۆساید ناساند. جێگای ئاماژه‌یه كه گرووپی تیرۆریستی داعش له ساڵی ٢٠١٤ی زاینی دا هێرشی كرده سه‌ر شه‌نگاڵ و به هه‌زاران كه‌سی كۆمه‌ڵكوژ كرد و به چه‌ندین هه‌زار ژن و كچی ئێزدی ڕفاند و وه‌كوو كۆیله له بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرد هه‌ر چه‌ند به‌شێكیان ڕزگار كراون به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی نزیك به ٣ هه‌زار ژن و كچی ئێزدی نادیاره.