کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بلۆكه‌كردنی داراییه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه‌وه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: داراییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانی ئێران ده‌ستیان هه‌بووه‌ بلۆكه‌ ده‌كرێت و ڕێگه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ یه‌كیه‌تی ئۆرووپایان پێ نادرێت.

ئانالێنا بائێربوكوه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان له‌وباره‌وه‌ وتی، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌ڵێن ده‌ده‌ات كه‌ یه‌كیه‌تی ئۆرووپا داراییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران ده‌ور ونه‌خشیان هه‌بووه‌ بلۆكه‌ بكات و ڕێگری بكات له‌ سه‌فه‌ركردنیان بۆ  وڵاتانی ئیتحادییه‌ی ئۆرووپا. شایانی باسه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان حه‌وتووی ڕابردووش ڕایگه‌یاندبوو كه‌ وڵاتانی فه‌ڕاسنه، ئاڵمان، ئیسپانیا، ئیتالیا، دانمارك و كۆماری چێك به‌سته‌یه‌كی نوێی گه‌مارۆیان ئاماده‌ كرده‌وو كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ١٦ پێشنیار و بڕیاره‌ له‌ به‌رواری ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ردا له‌ پاڕله‌مانی ئۆرووپا بخرێته به‌ر باس و له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكرانی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی به‌ندئاوی “ئاتاتۆرك” به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه‌

-

پشتیوانی ژنانی ناسراوی به‌نگلادش له‌ شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له‌ ئێران

-

چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و سوریه‌ بۆ ٧٢٠٠ كه‌س

-

هۆشداری ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی ١٤ به‌ندكراو له‌ ئێران

-

كۆچ کردنی مانگانه ٢٠٠ په‌ره‌ستاری ئێرانی بۆ وڵاتانی دیكه‌

-

گیان له‌ده‌ستدانی شه‌ش سوختبه‌ر له‌ مێحوه‌ره‌كانی ئیرانشار و سه‌راوان

-