وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: داراییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانی ئێران ده‌ستیان هه‌بووه بلۆكه ده‌كرێت و ڕێگه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ یه‌كیه‌تی ئۆرووپایان پێ نادرێت.
“ئانالێنا بائێربوك” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان له‌وباره‌وه وتی، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌ڵێن ده‌ده‌ات كه یه‌كیه‌تی ئۆرووپا داراییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران ده‌ور ونهخشیان هه‌بووه بلۆكه بكات و ڕێگری بكات له سه‌فه‌ركردنیان بۆ وڵاتانی ئیتحادییه‌ی ئۆرووپا. شایانی باسه كه یه‌كێك له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان حه‌وتووی ڕابردووش ڕایگه‌یاندبوو كه وڵاتانی فه‌ڕاسنه، ئاڵمان، ئیسپانیا، ئیتالیا، دانمارك و كۆماری چێك به‌سته‌یه‌كی نوێی گه‌مارۆیان ئاماده كرده‌وو كه پێكهاتووه له ١٦ پێشنیار و بڕیاره له به‌رواری ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ردا له پاڕله‌مانی ئۆرووپا بخرێته به‌ر باس و له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكرانی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.