ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کۆمسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا بڕیاریدا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ڕووسیا له وڵاتانى ئەندامى یه‌كێتییه‌كه‌دا بگرێت، كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته ٦٨ ملیار یۆرۆ.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کۆمسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا سه‌روه‌ت و سامانی ڕووسیه‌ى له وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه‌دا بلووكه کردووە، كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته ٦٨ ملیار یۆرۆ، به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ڕایگه‌یاند، بلۆككردنی سەروەت و سامانی وڵاتەکەمان لەلایەن یەکێتى ئەوروپاەوە یەکسانە بە “دزی” و ئەوەش یەکەم جارنییە، کە یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وكاره به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌مان ده‌كات. وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ڕووسیه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌وروپا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، لەسەر کۆمەڵێک بڕیاری نایاسایی و ناڕەوا كارده‌كه‌ن و سزای هاووڵاتیان و كۆمپانیاكانی وڵاتەکەمان ده‌دات.