کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بزوتنەوەی دادخواهی لە بەرانبەر هەر دوو ڕژیمی سەڵتەنەتی و ئیسلامیدا قەراری گرتوە

  بزوتنەوەی دادخواهی لەسەر بەستینی شۆڕشیژینالە حاڵی پەرەسەندن دایە. دایکانی گیانبەختکردوان لە ڕیزی پێشەوەی ئەم بزوتنەوەیەدان. یەکەم چەخماخەکانی بزوتنەوەی دایکانی گیانبەختکردوانی دەیەی ٦٠ کە لەژێر ناویدایکانی خاوەراندا لێدرا و چوونە شەڕی سەرانی جەنایەتکاری ڕژیم، ئێستا لە پاڵ ڕێکخراوی دایکانی خاوەراندا ڕێکخراوی دایکانی پارکی لالە، دایکانی دادخواز، دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەی دایکانی پێشڕەو لە خەبات لەدژی کۆماری ئیسلامی و حاکمانی جەنایەتکاری ئیسلامی و ئۆرگانە سەرکوتگەرەکانی دەستیانداوەتە دادخواهی. کۆماری ئیسلامی و حاکمانی جەنایەتکاری کە سەبەبکاری کوشتنی بە هەزاران نەیاری سیاسی خۆیانن. ئەوان هەوڵی زۆریاندا تا جەنایەتەکانی دەیەی ٦٠ ڕەد بکەنەوە و هەموو ئاسەوار و شاهیدەکانی لەنێو بەرن. بەڵام جه‌نایەتی بەرین لە کوردستان، قەتڵە بەرینە حکومەتیەکان لە بەلوچستان، خوزستان و تورکەمەن سەحرا، تیرۆرەکانی دەرەوەی سنور و ئێعدامە بەرینەکان لە زیندانەکاندا، بەگشتی بە بەڵگە کراون و ئیتر شیاوی شاردنەوە نین.

نزیکەی سەدەیەکە کە دوو ڕژیمی سەڵتەنەتی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی بە هەزاران کەسیان بە تاوانی دەژایەتی سیاسی ئێعدام و تیرۆر کردوە و دەیان هەزار زیندانی سیاسیان لە سیاچاڵەکاندا ئەزیەت و ئازار داوە. لەگەڵ ڕوخانی حکومەتی سەڵتەنەتی، ڕژیمی ئیسلامی ئیجازەی دادخوازی بە بنەماڵەی گیانبەختکردوان و زیندانیانی سیاسی دەورەی حاکمیەتی ڕژیمی پەهلەوی نەدا. ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی پاشایەتیان لە دادگا ئیسلامیەکاندا بە خێرایی و بە شێوەیەکی جەنایەتکارانە ئێعدام کرد، بەبێ ئەوەی ئیجازە بدەن دەفتەری جەنایەتەکەیان ئاشکرا بێت. هاوکات ڕژیمی ئیسلامی بەشێک لە ئەمیرانی ئەڕتەش و ساواکی محەممەد ڕەزا شای خستە خزمەت خۆیەوە و دامودەزگای سەرکوتی نوێی بە یارمەتی ئەوان بوژاندەوە.

ئێستا کە دەنگی دادخوازی بەرینتر بۆتەوە، عاملانی کوشتارە سیاسیەکانی هەردوو ڕژیم سەرلێشێواوانە دەیانەوێ بەر بە دابین بوونی ئەم مافە سەرەتاییەی خەڵک بگەرن. پاشماوەکانی ڕژیمی شا هەوڵ ئەدەن تا ئەو جێگایەی کە ئیمکانی هەیە ئەساسەن بزوتنەوەی دادخوازی پێک نەیەک، و ئەگەریش ناچار بوون تەنیا دەورەی حاکمیەتی ڕژیمی ئیسلامی بگرێتەوە. پەردە لادان لەسەر پەرویز سابتی یەکێک لە جەنایەتکارانی ناسراوی ساواکی شا، لە لایەن سەڵتەنەت تەڵەبانەوە، کارێکی ئاگاهانە و بە بەرنامە بوو. ڕەدکردنەوەی جەنایەتە سیاسیەکان لە دەورەی پەهلەوی لە ڕاستیدا دژایەتیە لەگەڵ گەشەی ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتری ویستی دادخوازی کە بەرەو ئەوە دەچێت ببێتە حەرەکەتێکی بەرینی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

کۆماری ئیسلامی سەرنجی لەسەر جەنایەتەکانی دەورەی سەڵتەنەت داناوە و پاشماوەکانی ڕژیمی پاشایەتیش نورئەفکەنیان خستۆتە سەر بەشێک لە جەنایەتەکانی دەورەی کۆماری ئیسلامی. بەڵام دادخوازی شاملی سەرجەم جه‌نایەتە سیاسیەکان لە دەورەی هەردوو حکومەتی پەهلەویەکان و کۆماری ئیسلامیدایە. جەنایەت جەنایەتە و هیچ جەنایەتێکی سیاسی لە دەورەی هەردوو ڕژیمی ئیسلامی و سەڵتەنەتیدا نابێ لەبەرچاو نەگیرێن. ئەو دوو حکومەتە بە هەزران کەس لە چەپەکان، کومونیستەکان، ڕوناکبیران، هونەرمەندان و ڕۆژنامە نووسانیان بەبێ لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی سیاسی و مەزهەبیان کوشتوە. سەرجەم بنەماڵەی گیانبەختکراوانی سیاسی هەردوو ڕژیمی سەڵتەنەتی و ئیسلامی خاوەنی مافی دادخواهین. هەموو زیندانیانی سیاسی ئەو دوو ڕژیمە دەتوانن بەشێک لە بزتنەوەی دادخواهی بن.

بێ گومان سزادانی عاملینی جەنایەتە سیاسیەکانی دەوڵەتەکان ناچێتە ژێر گاریگەری تێپەڕبوونی زەمانەوە. لەگەڵ ڕوخانی کۆماری ئیسلامی و بە بەڕێوەبردنی دادگا بە ئاشکرا، یاسایی و لەسەر بنەمای یاسا و ڕێسا جیهانیەکان، هاوتەریب لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ، فەرماندەران و عاملانی قەتڵە سیاسیەکانی ئەم یەک سەدەی دوایی ئێران دەبێ وڵامدەرەوەی جەنایەتەکانیان بن.

بۆ کۆتایی هێنان بە جەنایەتی سیاسی دەوڵەتی لە ئێران، پێوستە خواستی دادخواهی ببێتە بزوتنەوەیەکی بەرین و جەماوەری. ڕوون و ئاشکرایە کە بابەتی دادخواهی تەنیا تایبەت بە قوربانیانی قەتڵ و ئەشکەنجە نابێت و سەرجەم ئینسانە شەریف و ئازادیخوازەکان دەبێ پشتیوانی لەم بزوتنەوەیە بەکن.

تەنیا بە محاکەمە و مجازاتی جەنایەتکاران و فەرماندەرانی قەتڵە سیاسیە حکومەتیەکان ناکرێت بەردی بناغەی کۆمەڵگایەکی ئەمڕۆیی و پێشڕەو دابنێی کە بۆ هەمیشە کۆتایی بە دیاردەی قەتڵی سیاسی حکومەتی و شەرمئاوەری زیندانی سیاسی بێت. سەرکەوتنی بزوتنەوەی بەهێز و کۆمەڵایەتی دادخوازی بە گۆڕانی سیستمێکی سیاسی مومکین دەبێت کە بۆ زاڵ بوون بەسەر کۆمەڵدا دەست ئەداتە توندوتیژی سیستماتیکی حکومەتی. ڕێکخراو و ڕێکخستنی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی، بنەماڵەی گیانبەختکردوان و پشتیوانی چالاکانەی سەرجەم خەڵکی ئازادیخواز، ئێمە لە دامەزراندنی کۆمەڵگا و نیزامێکی بەبێ قەتڵی سیاسی حکومەتی و بەبێ زیندان و زیندانی سیاسی نزیکتر دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

گرنگی سیاسی- چینایەتی خەبات بۆ زیاد کرانی حەقدەست

-

ئامادە بوونی نوێنەرەنی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی سازمانی جیهانی کار دەبێ ڕیسوا بکرێت

-

له‌ یادی٤٠مین ساڵی ئیعدامی جینایه‌تكارانه‌ی ٥٩ لاو مێرمنداڵی شاری مه‌هاباد

-

  شەپۆلی ناڕەزایەتی و تێکۆشان، سەرەڕای زیاتربوونی توندوتیژی وەحشیانە         

-

كۆماری ئیسلامی، دوژمنی خه‌ڵك

-

  ئیستبداد، هەژاری و برسیەتی، گرانی و بێکاری، زۆربەی خەڵکی هەراسان کردوە

-