له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له مله‌ی ئاغجاری له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د له ڕۆژی شه‌ممه، ١٥ كرێكاری بیناسازیی به سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مینی بووسی هه‌ڵگری ئه‌م كرێكارانه له‌كاتی ڕۆیشتن به‌ره‌و بێبه‌هان تووشی ئه‌م ڕووداوه بووه و به‌هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه له جاده خۆی كێشاوه به دیواری قه‌راغ جاده‌كه‌دا. شایانی باسه، به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه، ١٥ كرێكار برینداربوون كه دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێكیان ناجێگیر بووه و گه‌یندراونه‌ته نه‌خۆشخانه. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشكی قانوونی ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، باسی له برینداربوونی ١٨٣ كرێكار به‌هۆی ڕووداوی شوێنی كار له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ كردووه.