کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بریندرابوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه‌ و پیرانشار

بریندرابوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه‌ و پیرانشار4

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كۆڵبه‌ران له‌ سنوورەکانی بانه‌ و پیرانشار، دوو کۆڵبەر به‌ سه‌ختی برینداربوون.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ٤ی گه‌ڵارێزان هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و به‌هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “باست محه‌ممه‌دی” خەڵکی گوندی نەنۆڕی شاری بانە، به‌ سه‌ختی برینداربووه‌ و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەمشارە. لە لایەکی دیکەوە و له‌ هه‌مان ڕۆژ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی قەندیل لە سەر سنووری پیرانشار، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و له‌ ئه‌نجامیدا کۆڵبەرێک بە ناوی “حەمید ئەحمەدی” بە بریندار بووە.