به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوور به‌كۆڵبه‌رنیووز، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی بانه و مه‌ریوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون و سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی جوانڕۆ و مه‌ریوان و نه‌وسوودیش له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی لاوی خه‌ڵكی گوندی “ناوه“ی سه‌ر به ناوچه‌ی “نه‌نۆڕ“ی بانه به‌ناوی “یاسین سه‌عیدی“ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، دوو كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی : “سوهه‌یب ڕاستخانه” و “سۆران ئه‌یوازه” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداركراون و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش به‌ناوی “حیسام قادرپه‌ناه” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌هه‌مان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوه‌كانی “سامان ڕه‌حیمی” و “عادڵ” له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیمه‌وه له نه‌وسوود ده‌ستبه‌سه‌ركراون.