ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ئه‌ندامێكی سیتادی “ئه‌مری به‌مه‌عرووف و نه‌هی له مونكر” له شاری ورمێ، به دوایی ئازاردانی دوو ژن به هۆی شێوه‌ی پۆشینی جل و به‌رگ، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێدا كێشان.
به پێی ڕاپۆۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی ئه‌و دوو هاووڵاتییه ژنه ناجێگیره و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا له ڕێگای ناوه‌نده مه‌زهه‌بییه‌كانی وه‌كوو “سیتادی ئه‌مری به معرووف و نه‌هی له مۆنكر” ده‌ستی داوه‌ته سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنانی كۆمه‌ڵگا له‌به‌ر ئه‌وه كه سیسته‌مه‌ی پیاوسالاری له‌و وڵاته وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.