كارمه‌ندێكی ئیداره‌ی ژینگه‌پارێزی شاری ئه‌یوان به‌ناوی “یه‌دۆڵڵا هێمه‌تی په‌نا”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی مانگی به‌فرانبار له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی ڕۆژانه و پاراستنی ئاژه‌ڵه كێویه‌كان، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕاوچی به چه‌قۆ هێرش ده‌كرێته سه‌ری و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌دوای بریندار بوونی ئه‌و ژینگه‌پارێزه تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا ناوبراویان ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری ئیلام كردووه و به‌هۆی بڕینی چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی و شكاندنی ده‌ستێكی له‌لایه‌ن ئه‌و ڕاوچیانه، ڕه‌وانه‌ی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری كراوه و له ئێستادا له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. شایانی باسه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه شوناسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری نادیاره