به‌پێی هه‌واڵی بڵاوكراوه له كاناڵی كۆڵبه‌ر نیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی مانگی خاکەلێوە، هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا سێ کۆڵبەر بریندار كراون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه هه‌تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی “ئاکۆ خودامورادی“ خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی ڕوون بووەتەوە کە ٢٧ پارچە ساچمەی بەر کەوتووە و دوو کۆڵبەره‌كه‌ی دیکە كه خەڵکی سه‌لاسی باوه‌جانی و شاری پاوەن ناسنامەیان نەزانراوە. جێگای ئاماژه‌یه ئەم سێ کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری پاوه گوازراونه‌ته‌وه.