کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بریندار بوونی 10 کرێکار و ئه‌ندامێكی تیمی ئاگرکووژێنەوه‌ لە شیرکەتی “نیروو کلۆر”

مصدومیت ۱۰ کارگر و یک آتش‌نشان در شرکت نیرو کلُر

شەوی هەینی 29ی مانگی گەلاوێژی بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە شیرکەتی “نیروو کلۆر”ی ئۆشتۆرجان لە ئوستانی ئیسفەهان،10 کرێکار و ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاگرکووژێنەوە بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتەکان، دە کەس لە بریندارەکان کە سەرجەمییان لەو شیرکەتە کار دەکەن گەیندراونەتە نەخۆشخانە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان. هەروەها ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاگرکووژێنەوه‌ کە لەوێ تووشی سووتان هاتبوو، بە هۆی سووکی برینەکەیەوە بە شێوەی سەرپێی چارەسەری بۆ کرا.